ئەم خانمە ناتوانێت پێبكەنێت

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:06

 

 

خانمێكی بەریتانی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەكی دەگمەن، لە تەمەنی (17) ساڵییەوە تاكو ئێستا نەیتوانیووە پێبكەنێت.

بەپێی هەواڵێكی (مانچێستەر ئیڤنینڤ نیوز)، (كەیت وال وۆروكی) تەمەن (51) ساڵ لە تەمەنی هەرزەكاریدا تووشی ئیفلیج بوونی رووخسار دەبێت و بەو هۆیەشەوە توانای پێكەنینی لە دەست دەدات.

لەو بارەیەوە كەیت دەڵێت: تەمەنم تەنها (3) ساڵ بوو رووخسارم تووشی ئیفلیجی بوو، پاش ماوەیەك بەرەو باشتر چووم، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆرو لە تەمەنی (17) ساڵییدا نەخۆشییەكەم دەستنیشانكراو ئەم نەخۆشییەش بە ڕوونی دەردەكەوێت لەسەر دەموچاوی مرۆڤ و بە ئاسانی دەناسرێتەوە.

هەروەها وتیشی: نەخۆشیەكە بە (میلكیرسۆن) ناسراوەو توشبووی ئەم نەخۆشییە زۆر بە كەمی باسی دۆخەكەیان دەكەن، بەڵام من بڕیارمدا لەسەر ئازارەكانم قسە بكەم تا بتوانم خەڵكی هۆشیار بكەمەوە.

ئەم نەخۆشییە حاڵەتێكی زۆر دەگمەنەو لە نێوان (10) هەزار كەس تەنها (8) كەس تووشی دەبێت.

 

كوردستانی نوێ‌

 

ئـ . كـ