لە پێشانگای كتێبی كوردی لەشاری سنە، ئەم كتێبانە نمایش دەكرێن

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:45

 

 

كتێبی نووسەرانی كوردستانی لە حەوتەمین خولی پێشانگای كتێب لەشاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان نمایش كران.

كتێبەكانی نووسەرو سیاسییەكانی كورد لە پێشانگای كتێبی شاری سنە نمایش كران و خوێنەری باشیان هەبووە.

(د. موحەمەد خالید غەفاری) لێكۆڵەرو نووسەر سەبارەت بە كتێبی لێكدانەوەی ڕێزمانی فارسی وتی: هەوڵی زۆرم داوە تاكوو بە شێوەیەكی ورد ڕێزمانی فارسی لەم كتێبەدا لێكبدەمەوە، هەروەها باسی ئەلف و بێ فارسیم كردووە.

وتیشی : هەروەها هەوڵمداوە كە بابەتەكان زۆر ئاسان بكەمەوە تاكوو خوێنەر بتوانێت بە باشی بابەتەكان وەربگرێت لە بەشی كۆتایی كتێبەكەشدا باسی نەزمی فارسیم كردووە كە كاریگەری زۆری بە سەر زمانی كوردییەوە هەبووە.

لە درێژەی كۆڕەكەدا (ڕوستەم عەلیخانی) نووسەری كتێبی (ژنانی ناوداری كورد) وتی: لەم كتێبەدا ژیان نامەی (292) ژنی گەورەی كورد باسكراوە كە بە درێژایی مێژوو كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگەی كوردی هەبووە.

ئەم نووسەرە كوردە دەڵێت: فەرهەنگی كورد زیاتر لە هەموو فەرهەنگەكانی دراوسێ گرنگی بە ژنان داوە، ئەمە بابەتەێكە كە ڕۆژهەڵات ناسە ئەوروپاییەكانیش سەبارەت بەم بابەتە شتی زۆریان نووسیوە، بۆ نموونە لە فەرهەنگەكانی دیكەی ئەم ناوچە بۆ دەرگا لێدان ئامێری جیاوازی كردنەوەی ژن و پیاو هەیە، بەڵام لە فەرهەنگی كوردیدا وەها ئاستەنێك بوونی نەبووە.

ئەم نووسەرە كوردە جەختی لەوەكردۆتەوە: یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ژنانی كورد حكومەت كردنی ئەوان بووە، بۆ نموونە ئێمە كەسێك وەك (حەمیدە خانی ئەردەڵان) مان بووە كە حاكمی ڕوانسەر بووەو ئەو تەنانەت حوكمی دیوانی تایبەت بە خۆیی هەبووە، ئەم جۆرە كەسایەتیانە دەبێت بە نەوەی ئەمڕۆمان بناسرێن.

هاوكات هەر لەم پێشانگایەی كتێبدا رۆمانێكی (سەڵاحەددین دەمیرتاش) سیاسەتمەدارو كەسایەتی ناوداری باكووری كوردستان بەشدارە.

 

ئـ . كـ