هەسارەیەكی مەترسیدار بە نزیك زەویدا تێدەپەڕێت

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 06:16

 

 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی رایگەیاندووە، هەسارەیەكی مەترسیدار لەمەودایەكی كەم بەنزیك زەوییە تێدەپەڕێت.

هەسارە بچووكەكە هەروەكو ناسا باسی لێوەكردووە، بەرزترە لە یەكێك لە تاوەرەكانی شاری نیویۆرك و بەنزیك زەویەوە تێدەپەرێت.

ئاژانسی (یو ئێس ئەی تودەی) بڵاویكردۆتەوە، هەسارەكە ناوی (12 VR 2017) یەو لەدووری (897) هەزار میل لەگۆی زەویەوە دوورە كە مەودایەكی كەمە، تێدەپەڕێت و هەر بەم هۆیەوە بە هەسارەیەكی مەترسیدار ناوی لێنراوە.

پانتایی هەسارەكە لە نێوان (457 – 213) مەتر خەمڵێندراوە كە ئەو مەودایە لە باڵەخانەی ئێمپایێر ستیتی شاری نیویۆرك بەرزترە.

ئەو هەسارەیە لە مەودای (1443577) كیلۆمەتر زەویەوە تێدەپەڕێت كە سێ‌ ئەوەندەی مەودای مانگی و گۆی زەوییە بۆیە وەكوو هەسارەیەكی مەترسیدار سەیر دەكرێت.

 

ئـ . كـ