دەوڵەمەنترین كەسی جیهان بۆ ئەمساڵ دیاریكرا

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 06:34

 

گۆڤارێك یەكەم دەوڵەمەندی جیهانی بۆ ئەمساڵ دیاری كرد كە ئەو كەسە سەرمایەدارێكی ئەمریكیە و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆنە.

 

گۆڤاری فۆربیس یەكەم و دووەم و سێیەم كەسی دەوڵەمەندی جیهانی دیاری كرد كەبەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەو گۆڤارە، جەیف بیزۆس كە سەرمایەدارێكی ئەمریكیە و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆنە و كار لەبواری بازرگانی گواستنەوەی كەلوپەل لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەكات و سامانەكەی زیاترە لە 110 ملیار دۆلار.

 

هەروەها ئەو گۆڤارە دووەمی كەسی دەوڵەمەندی جیهانی ئاشكرا كرد كە بیڵ گەیتس و سامانەكەی زیاترە لە 90 ملیار دۆلار و وارین بافیت سێیەم كەسی دەوڵەمەندەو سامانەكەی زیاترە لە 84 ملیار دۆلار.

 

 

 

 

س ب