زانایەكی گەورەی ئینگلیز كۆچی دوایی كرد

یەک شەممە, 11 ئازار 2018 06:54

 

 

گەورە زانای بەریتانی و دۆزەرەوەی نهێنی خانەكانی بۆماوەیی مرۆڤ (جۆن سۆلیستۆن) لەتەمەنی (75) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سۆلیستۆن لە ساڵی (2002) وەرگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری پزیشكی بۆ خانەكانی بۆ ماوەیی لەبوونەوەرە زیندووەكان.

ئەو زانا بەریتانییە سەرۆكایەتی تیمێكی جیهانی كرد بۆ ئاشكرا كردنی كۆدی خانە بۆماوەییەكانی بوونەوەرەكان و دواتریش پەیمانگەی (سانگەر) ی لەنزیك كامبرێدج دامەزراندووە، كە یەكێكە لەسەنتەرە بەناوبانگەكانی توێژینەوەی خانەكان لەجیهان.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە ئینگلیزییەكان ئەو زانایە سوور بووە لەسەر دەستكەوتنی زانیاری لەبارەی خانە بۆ ماوەییەكان.

ناوبراو لەساڵی (1942) لە بەریتانیا لەدایك بووە، بەكالۆریۆسی لەزانكۆی (كامبرێدج) لە ساڵی (1963) بەدەستهێناوە، دواتر رووی كردۆتە توێژینەوە لەزانكۆكانی ئەمریكاو ئوسترالیا.
پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات كرایە سەرۆكی پەیمانگەی زانست و رەوشت و داهێنان لەزانكۆی (مانشیستەر).

 

ئـ . كـ