ناسا كۆمەڵێك ناو رەوانەی سەر خۆر دەكات

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 08:09

 

 

ناسا دەیەوێ پاش تۆماركردنی ناوی كەسەكان لەسەر میكرۆچیپسێك، بە مانگی دەستكرد ڕەوانەی سەر خۆری بكات.

رۆژنامەی مەیل ئۆنڵاین بڵاویكردۆتەوە، ناسا لە بانگەشەیەكدا داوای لە خەڵكی كردووە كە ناوی خۆیان بۆ ئەو ڕێكخراوە بنێرن، ئەو ناوانە لەسەر لاپەڕەی میكرۆچیپسێكدا تۆمارو بەڕێگەی مانگێكی دەستكرد ڕەوانەی سەر خۆر دەكرێن، ئەو مانگە دەستكردە لە مانگی تەمموزدا ڕاسپاردەی خۆی بۆ خۆر دەسپێكردووە.

ناسا لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوای لە كاربەرانی خۆی كردووە كە ناوو نازناوو ئەدرەسی ئێمێڵی خۆیان بۆ پەیجی (Hot ticket) بنێرن، لە قۆناغی دواتردا ناسا ئیمێڵێك بۆ پشت ‌ڕاستكردنەوەی زانیارییەكان بۆ كاربەران دەنێرێتەوە.

سەیر ئەوەیە كە ئەو ڕێكخراوە ئاسمانییە بڕوانامەیەكی دیجیتاڵی لەگەڵ ناوو بەروار بۆ ئەو كەسە دەنێرێتەوەو دەتوانێ كۆیی لێ هەڵگرێتەوە.

كاربەران دەتوانن تاكو (2018/4/27) داخوازیان بۆ تۆماركردنی ناوو ئێمێڵیان لەو میكرۆچیپسەدا ڕەوانە بكەن.

 

ئـ . كـ