لە سلێمانی كۆمپانیای LG بریكارێك بۆ بەرهەمەكانی دەستنیشان دەكات

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 06:50


لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە بەقەیرانێكی ئابوری سەختدا تێدەپەڕێ‌، بەڵام لەڕووی گەشەی بازرگانی تاڕادەیەكی باش بەرگەی گرتووە و توانیویەتی خۆی لەگەڵ كەش و هەوای قەیرانەكەدا رابێنێ‌.

 


ئێوارەی دوێنی كۆمپانیای LG بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای ئەسێ‌ بۆ ئەلەكترۆنیات، كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیای بواری بازرگانی ئەلەكترۆنیات لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیای LG كۆمپانیای (ئەسێ‌) ی وەك تاكە بریكاری خۆی لەهەرێمی كوردستان و سەرتاسەری عێراق دەست نیشانكرد بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكانی LG لە بورای مۆبایل و تەكنەلۆژیای زیرەك.

 


بۆئەم مەبەستە دوێنێ‌ 12/3/2018 لەشاری جوان و، لە هوتێل گراند میلیۆم بە ئامادەبوونی سەدان بازرگان و كەسایەتی شار و، رۆژنامەنووسان، مەراسیمی بوون بە بریكاربونەكە لە نویان LG و ئەسێ‌ ئیمزا كرا و، لەكۆتاشدا دەیان دیاری بەنرخ لە لەلان كۆمپانا LG و كۆمپانیای ئەسێ‌ بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا و، بە هەنگاوێكی باشی ئابوری هەژمار كرا.

 

 

 

 

س ب