گەورە زانایەكی ئوسترالی بەم شێوەیە خۆی كوشت

هەینی, 11 ئایار 2018 05:23

 

 

گەورە زانایەكی ئوسترالی دوای چەندین جار هەوڵی خۆكوشتنی، دواجار لە وڵاتی سویسراو لە نۆرینگەیەكی تایبەتی خۆكوشتن، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو زانایە ناوی (دێڤید گۆدال) بووە، تەمەنی (104) ساڵ بووە، پسپۆرێكی ناودار بواری ژینگەو رووەكەكان بووە، لەو تەمەنەدا هیچ نەخۆشییەكی نەبووە، بەڵام خۆی بێزارببوو لە ژیان، راشیگەیاندبوو، ئەو بەهۆی بەتەمەن چوونی ئارەزووی ئەوە دەكات كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

ئەو گەورە زانایە لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەكەی سەردانی سویسرایان كردووە، لەوێدا لەیەكێك لە نۆرینگەكان دەرمانی تایبەتی مردنی كتوپڕ دەخوات و دەمرێت، ئەوەش دەبێتە بابەتێكی جێگەی بایەخ پێدانی جیهانی، كە چۆن گەورە زانایەكی لەم جۆرە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەبێ‌ ئەوەی گرفتێكی راستەقینەی هەبێت.

 

ئـ . كـ