پاڵەوانی فیلمەكانی سوپەرمان كۆچی دوایی كرد

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 05:55

 

 

دوای چەند رۆژێك لەمردنەكەی، ئەمڕۆ كۆچی دوایی پاڵەوانی زنجیرە فیلمەكانی سوپەرمان بڵاوكرایەوە.

(كامێلا فلۆكسمان باینس) بەڕێوەبەری كارەكانی (كیدەر) بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژی یەكشەممەی رابردوەوە (مارگۆ كیدەر) كە بەناوبانگە بەگێڕانی ڕۆڵی (لویس لین) پاڵەوانی زنجیرە فیلمەكانی (سوپەرمان) كۆچی دوایی كردووە لەنێو ماڵەكەی خۆی لەتەمەنی (69) ساڵیدا لەناوچەی (لیفینگستۆن) لە ویلایەتی (مۆنتانا)، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكرێت، كەچی ئەمڕۆ مردنەكەی بڵاوكرایەوە.

ئەو ئەكتەرە سینەماییە خەڵكی كەنەدایەو لە ساڵی (1978) ەوە سەرقاڵی كاری دەرهێنانی سینەماییە.

 

 

ئـ . كـ