چین گەورەترین فڕۆكە دروست دەكات

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 06:28

 

 

چین گەورەترین فڕۆكەی ئاوی – خاكی بەناوی (AC 600) دوای پێنج ساڵی تر دروست دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی شینخوای چینی، پەكین ئامادەكاری دەكات بۆ دروست كردنی گەورەترین فڕۆكەی ئاوی – خاكی بۆ ساڵی (2022).

ئەو فڕۆكەیە لە جۆری (AC 600) ەو لەلایەن دەزگای سەربازی چین ئامادەكاری بۆ كراوەو یەكەم تاقیكردنەوەشی لەساڵی رابردوو بۆ ئەنجامدراوە.

پیشەی فڕۆكەسازی چین نزیكەی هەشت ساڵی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆكەیە تەرخانكرد، كە قەبارەی لەگەڵ بۆینگ (737) بەراورد دەكرێت و بۆ كاری ئاگر كوژاندنەوەو فریاكەوتنی دەریایی بەرهەم هێنراوەو توانای هەیە (4500) كیلۆمەتر ببڕێت.

 

 

ئـ . كـ