خەرجی مانگانەی سەگێک نزیکەی ٣٨٠ هەزار دۆلارە

سێ شەممە, 15 ئایار 2018 14:08

خاوەنی سه‌رنجڕاكێشترین سەگ لە جیهاندا مانگانە نزیکەی ٣٨٠ هەزار دۆلار دەدات بۆ گرنگیدان بە جوانی سەگەکەی.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "funzone" سەگێک مانگانە زۆرترین خەرجی هەیە.

خاوەنی ئەم سەگە خەڵکی چینە و کاری بەڕێوبەری بازاڕکردنە ، مانگانە نزیکەی ١٧٥هەزار دۆلار لە کڕینی کەلوپەلی سەگەکەیدا خەرج دەکات، هەروەها ٧١ هەزار دۆلار بۆ کەلوپەلی شۆردنی سەگەکەی.

خاوەنەکەی هەفتانە شەش بۆ هەشت کاتژمێر خەریکی داهێنانی مووی سەگەکەیەتی کە دیمەنێکی زۆر جوان و ڕەنگێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە، هەروەها شۆردنی نزیکەی شەش کاتژمێری پێویستە.

ئەم سەگە ماوەی سێ ساڵە لای خاوەنەکەیەتی و لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا بەردەوام گرنگی تایبەتی پێدراوە.


f.q