بەناوبانگترین چێشتلێنەری ئەمریكا خۆی دەكوژێت

شەممە, 09 حوزەیران 2018 06:32

 

 

یەكێك لە بەناوبانگترین چێشتلێنەرانی ئەمریكا لە فەرەنسا بە كوژراوی دۆزرایەوە، گومانەكان لەسەر ئەوەن كە ئەو خۆی كوشتبێت.

تۆڕی تەلەفزیۆنی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردۆتەوە، لەیەكێك لە ژوورەكانی میوانخانەیەكی گەورەی فەرەنسا (ئەنتۆنی بۆردین) ی تەمەن (61) ساڵ بە كوژراوی دۆزراوەتەوە، پۆلیسیش رایگەیاندووە، ئەوان وەكو دۆسییەی خۆكوشتن مامەڵە دەكەن.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، ئەو چێشتلێنەرە نیازی هەبووە لەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەرنامەیەك پێشكەش بكات، بەڵام دواتر تەرمەكەی لەژوورێكی ئەو میوانخانەیە دۆزراوەتەوە.

ئەمەو ئەو چێشتلێنەرە خەڵكی شاری نیویۆرك بووە، باوكی بەڕێوەبەر بووە لەزانكۆی (یێڵ) بووە، دایكیشی نووسەرێكی بەناوبانگ بووە لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز.

 

ئـ . كـ