رووباری رەنگ پرتەقاڵیتان بینیوە ؟؟

هەینی, 15 حوزەیران 2018 11:45

 

 

ئەگەر بە دنیادا بگەڕێین هەموو كوون و كەلەبەرەكان بەسەر بكەینەوە ئەوا زۆر شتی سەیرو سەمەرەو سەرسووڕهێنەرت بەرچاو دەكەوێ كە هەندێكیان لە بیرو هزری مرۆڤ بە دوورن بەڕاستی هی ئەوەن بەقووڵی بیریان لێ بكەیتەوەو بزانێ ئەوەیان چۆن و لەكوێوە سەرچاوەیان گرتووە، یەكێك لەوانە ڕووبارێكە بە ناوی (هولم) كە دەكەوێتە خۆرئاوای شاری (یوركشایەر) ی وڵاتی بەریتانیا جا ئەو ڕووبارە ڕەنگی ئاوەكەی هەمیشە پرتەقاڵیەو خەڵكەكەی دەرەوەی ئەو شارو وڵاتەش وەك شتێكی سەیرو دەگمەن سەیری دەكەن و وێنەی یادگاری لەلا دەگرن و زۆریان پێ سەیرە كە ڕووبارێكی لەو شكل و شێوەیە هەبێت، بەدەر لەوەش هیچ زانیارییەكی دیكە نەبوو كە هێما بۆ ئەوە بكات كە ڕەنگی ئەو ئاوە بۆچی پرتەقاڵیە، خۆ ئەگەر بە جێگاو شوێنی دیكەدا گەشت بكەین ڕەنگە دیاردەی زۆر لەوەش سەیرتر بەرچاو بكەون كە مرۆڤ هەر بە خەونیش نەیدیبێ.

رۆژنامەی هەولێر

 

 

ئـ . كـ