ئەكتەرێكی میسری كۆچی دوایی كرد

یەک شەممە, 17 حوزەیران 2018 05:41

 

 

بەهۆی نەخۆشییەوە ئەكتەرێكی سینەمایی میسری كۆچی دوایی كردو بڕیارە ئەمڕۆش ئەسپەردەی خاك بكرێت.

سەرچاوە هەواڵییەكان لەمیسر بڵاویان كردەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ (ماهیر عیسام) ئەكتەری سینەمایی میسری بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (38) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو لەنەخۆشخانەی (ئەمبابە) ی گشتی خەوێندرابوو، بەڵام بارودۆخەكەی خراپتر ببوو، بۆیە بڕیاردرا بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی (فوئادی گشتی)، بەڵام مردن بواری نەداو كۆچی دوایی كرد، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە ئەمڕۆ لەمەراسیمێكدا ئەسپەردەی خاكی بكەن.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، بەهۆی دۆڕانی میسر لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای (ماهیر عیسام) زۆر خەمی خواردوەو تووشی خوێن بەربوونی مێشكی هاتووە.

 

ئـ . كـ