بە ڤیدیۆ ... راستی و دروستی "جنۆكەكە"ی مەككەی پیرۆز ئاشكرابوو

چوار شەممە, 27 حوزەیران 2018 06:13

 

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو دیمەنێكی سەرنجراكێشی مەككەی پیرۆز بلاوكراوەتەوە كەتیایدا بەرگێكی سپی دەردەكەوێت لەنێو نوێژخوێنانی مەككە و دواتر رادەكات".

وەك لە ڤیدیۆییەكەی خوارەوە هاتووە ، ئەم بەرگە سپییە لە شێوەی (جنۆكە) لەریزی نوێژخوێنان دەروات و دواتر رادەكات و دیارنامێنێت".

بەرپرسانی شاری مەككە ئاشكریان كردووە ، ڤیدیۆییەكە لەرێگای فلتەرەوە دەستكاری كراوە ، بەڵام لە راستیدا ئەمە كەسێكی ئاساییە و لەكاتی نوێژكردندا ، دەست نوێژی بیرهاتۆتەوە و نوێژەكەی بچراندووە و بەخێرایی بەرەو دەرەوە رادەكات".


 

رێكان عزیز