دو کچە ئەکتەری ئێرانی دەخرێنە ڕیزی باشترین ئەکتەرانی جیهان

سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 14:02

سایتی ترابیکا فیلم لە بلاوکردنەوەی لیستی ناوی 11 باشترین ژنانی ئەکتەری جیهان لە سالی 2018 ناوی دو کچە ئەکتەری ئێرانی وەک لە باشترین ئەکتەرانی ئەمساڵ داناوە.
"ماهور جەباری" و "بەهار نوحیان" بە بۆنەی ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی" ئاوا" لە نووسین و دەرهێنانی سەدەف فرووغی وەک باشترین ئەکتەرانی ژنی جیهان، لە ساڵی 2018 لەگەڵ 9 ژنە ئەکتەری جییهانی هەڵبژێردران.
فیلمی ئاوا، پێشتر لە چەندین میهرەجانی جیهانی بەشداری پێکراوە و خەڵاتی فیپرێشی لە تۆرینتۆ و هەروەها خەڵاتی یەکەمی فیلمی کەنەدای بە دەست هیناوە و وا بڕیارە لە مانگی داهاتوشدا لە میهرەجانی فیلمی نیوزیلەند نمایش بکرێت.
ئەم فیلمە لە میهرەجانی وڵاتی کەنەدا کە بە یەک لە گرینگترین میهرەجانەکانی فیلم لە دونیا دادەنرێت، توانیویە، لە 8 بەشدا ببێتە کاندیدی وەرگرتنی خەڵات، لەوان لە بەشی باشترین ئەکتەری ژن و باشترین سیناریۆ و باشترین دەرهێنان و مۆنتاژ و دیزاین و هەروەها لە بواری وێنە گرتن.
ژمارەیەکی دیکەش لە ئەکتەرانی ئێرانی و لەوان لیلی ڕەشیدی، وەحید ئاقاپوور و شایستە سەجادی لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گیڕاوە.


f.q