یەكەم دادوەری نابینا دەستبەكاربوو

چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 06:17

 

 

ئەگەر بڕاو متمانە هەبێت هیچ بەربەستێك ناتوانێت ڕێگری لە هێنانەدی ئامانجەكانی مرۆڤەكان بكات، بەڵام بە مەرجێك كە ئیرادەیەكی بەهێزی لە پشتەوە بێت.

(یوسف سەلیم) ئەو گەنجە پاكستانییە كە خەڵك پێیان وابوو توانای هیچ كارێكی نییە، لەوەدا سەركەوتوو بوو كە ئامانجە گەورەكەی ژیانی بە دەست بێنێت.

ئەو گەنجە پاكستانییە نابینایە كە بە ئامانجە گەورەكەی لە ژیاندا گەیشت، ئەو بۆتە داوەری دادگایەك و بەمەش بۆتە یەكەم دادوەری نابینای مێژووی پاكستان.

ئەو سوێندی یاسایی خواردو لە نێو زیاتر لە (6) هەزار ڕكابەر بە كەسی ژمارە (21) هەڵبژێردرا، یوسف لە تاقیكردنەوەكاندا باشترین ئەنجامی بە دەست هێناوە.

بەپێی ئەوەی كە سەلیم توانای خوێندنەوەی لاپەڕەكانی لە دادگادا نییە، بەڵام لە ڕێگەی میكانیزمێك ئەو لاپەڕانە دەكاتە تۆماری دەنگی و لەم ڕێگەیەشەوە ئەركی دادوەری بە باشترین شێواز جێبەجێ دەكات.

 

 

ئـ . كـ