لەبارەی كرواتیا ئەم 5 زانیارییە بزانن

شەممە, 14 تەمموز 2018 06:46

 

 

كرواتیا وڵاتێكی ئەوروپییە، تاكو ساڵی (1991) بەم شێوەیە ناوبانگی نەبوو، بەڵام لەگەڵ مۆندیالی ئەمساڵی (2018) لە وڵاتی رووسیا ناوبانگی ئەم وڵاتە بەشێوەیەكی تر بووە، چەند زانیارییەك لەبارەی كرواتیا هەیە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

1. كرواتیا دوا شێوەی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانییە، بەڵام تاكو ساڵی (1991) وون بوو، هیچ چاڵاكییەكی نەبوو، تاكو ئەو ساڵەی سەربەخۆیی لە (یۆگسلاڤیا) بەدەستهێنا.

2. كرواتیا دەكەوێتە باشووری كیشوەری ئەوروپاو لەسەر رووباری ئەدریاتیكییەو ئەندامێكی یەكێتی ئەوروپایەو ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی چوار ملیۆن كەس دەبێت.

3. كرواتیا وڵاتێكی سەوزاییە بەشێوەیەك یەك لەسەر سێی خاكەكەی دارستان و رووبارو تاڤگەی بەرزو شوێنی گەشتیارییە، خاوەنی رووبارەكانی (پلیتفیتش) ە، كە یەكێكە لە هەشت رووبارە گەورەكەی جیهان، ئەمە جگە لە بوونی چەندین شوێنی تر كە ڕێكخراوی یونسكۆ لەتۆماری شوێنە مێژووییەكان تۆماری كردوون.

4. لە وڵاتی كرواتیا جۆرە سەگێك هەیە ناوی (دەلـماسی) یەو جەستەی سپییەو خاڵی رەشی لەسەرە، كە تەنها لەو ناوچەیە بوونیان هەیە.

5. كرواتیا بە لانكەی سەرهەڵدانی ریبات دادەندرێت، تەنانەت سەربازەكانیشی دەیبەستن، ئەوەش لەشەڕی (30) ساڵەی سەدەی حەڤدەهەمەوە سەپێندراوە.

 

 

ئـ . كـ