بزانن ساڵی رابردوو ژمارەی دانیشتوانی چین چەند زیادی كردووە !!

چوار شەممە, 18 تەمموز 2018 08:17

 

 

بەپێی ئامارەكان دەركەوتووە، تەنها ساڵی رابردوو رێژەی دانیشتوان لە چین (17.5) ملیۆن كەس زیادی كردووە.

ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردۆتەوە، دەزگای ئاماری نیشتمانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، تەنها ساڵی (2017) لەسەرتاسەری وڵاتەكەی (17.5) ملیۆن كەس لەنەخۆشخانەكان لەدایك بوونە، لەم ژمارەیەش نیوەی زیاتریان منداڵی یەكەم نەبوونە، بەڵكو منداڵی دووەم بووە، ئەوەش دوای ئەوەی سیاسەتی یەك منداڵی لەو وڵاتە دوای چەندین ساڵ هەموار كرایەوە.

هاوكات باسی ئەوەشكراوە، كە لەهەر (100) هەزار دایكێك (19.6) دایك لەكاتی دووگیانیدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ئـ . كـ