پێشەوای موسڵمانەكانی چین كۆچی دوایی كرد

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 06:24

 

 

پێشەوای موسڵمانەكانی وڵاتی چین بەهۆی بەتەمەنییەوە كۆچی دوایی كرد، سەدان هەزار كەسیش بۆ بەخاك سپاردنی بەشداربوون.

(عەبدولڵا ماچانگ چینگ) پێشەوای موسڵمانەكانی چین و وتاربێژو پێش نوێژی مزگەوتی (دەنگ گوان) لەشاری (شی نیگ) لە باكووری چین لەتەمەنی (82) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بۆ مەراسیمی بەخاك سپاردنەكەی (300) هەزار كەس بەشداربوون، كە زۆرینەی موسڵمانەكانی ناوچەكە بەشداربوون.

عەبدولڵا لە ساڵی (1936) لەدایك بووە، باوكی یەكێك بووە لە كەسایەتییەكانی چین، هاوكات سەرۆكی قوتابخانەی عەرەبی ئیسلامی بووە لە چین، بە رۆژ وەستای چاككردنەوەی كاتژمێر بووە، لە شەویش سەرقاڵی وتنەوەی زانستە ئیسلامییەكان بووە، بەئاشكراو بەنهێنی.

ناوبراو لە ساڵی (2001) سەردانی حەجی ماڵی خوای كردووە، دوای ئەوە بوومەلەرزە بەهێزەكە وڵاتی چینی هەژاندو زیانێكی زۆری پێگەیاند، بۆیە ناوبراو داوای هاریكاری و هاوكاری لە موسڵمانەكان كرد، بەشێوەیەك زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری كۆكردەوە، ئەوەش بووە مایەی دەركردنی ناوبانگی ئەو كەسە.

 

 

 

ئـ . كـ