ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت لاسار بوو چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ؟

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 14:13

یەکێک لەو کێشانەی زۆرێک لە دایکان و باوکان دووچاری دەبنەوە ئەوەیە کە منداڵەکەیان کەلە ڕەق و لاسارە بە تایبەت لە دەرەوەی ماڵ و لەبەردەم کەسانی دیکەدا.

ماڵپەڕی " sayidaty" باس لە هۆکار و چارەسەری لاساری منداڵ دەکات.

کاتێک منداڵ لاساری دەکات مەبەستی سەرەکی ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی دەوروبەریەتی یاخود دەیەوێت پشت بە خۆی ببەستێت کاتێک لە ئەنجامدانی کارێکدا لاساری دەکات، هۆکارێکی دیکەی ئەوەیە دەیەوێت ئەوە دەربخات کە توانای کردنی کارەکانی هەیە.

لەم بارودۆخەدا پێویستە دایکان و باوکان شێوازی هەڵبژاردن بدەن بە منداڵەکانیان نەک شێوازی فەرمان بۆ نموونە دەتوانن پێی بڵێن دەیەوێت جلە سەوزەکە یاخود شینەکە بپۆشێت؟ لەم ڕێگەیەوە منداڵ لاساری ناکات و هەڵبژاردنی خۆی دەبێت.

کاتێک منداڵ لاساری دەکات پێویستە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی لەسەرخۆ ڕەفتارەکەی بۆ چاکبکەنەوە و ڕاستەوخۆ  سەرزەنشتی نەکەن.

زۆر گرنگە بە شێوازێکی هێمن منداڵ تێبگەیەنیت کە ڕەفتارەکەی هەڵەیە و نابێت لاساری لەسەر کارێک بکات کە گونجاو نییە.

لەبەردەم کەسانی دیکەدا سەرزەنشتی مەکە بەڵکو کاتێک خۆتان بە تەنیان بە هێمنی پێی بڵێ کە ڕەفتارەکەی هەڵەیە.


f.q