كچه‌ نووسه‌رێكی كورد له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و شاژنی دانیماركه‌وه‌ بانگهێشت كرا

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 14:34

خانمە نوسەر سارا عومەر لەلایەن ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و هاوسەرەکەی لەگەڵ شاژنی دانیمارکەوە بانگێشتی کۆشکی کۆماری دەکرێت.

سارا عومەر لە لێدوانێکی رۆنامه‌وانیدا  ڕایگەیاند، لەلایەن ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و خێزانەکەیەوە بانگێشتنی کۆشکی کۆماری کراوە لە ڕۆژی ٢٨ ئابدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کتێبی مردووشۆر وەکو ڕێزلێنانێکە.

سارا عومەر کە نوسەر و چالاکوانی فیکری و ڕەخنەگری ئەدەبییە چەند جارێك و لە چەند وڵاتێکی جیاوە خەڵاتی لە بواری جیاوازدا وەرگرتووە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناسراوە.

لە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٧ کتێبی " مردووشۆر " بڵاوکردووەتەوە و لەماوەی مانگێكدا ٥٠ هەزار دانەی لێفرۆشراوە و بوو بە یەکێك لە پڕفرۆشترین کتێبەکان لە دانیمارك و بە زمانی نەرویجی و سویدی بڵاوبووتەوە و هەمان دەنگدانەوەی هەبووە،  لە ئێستەشدا فرۆشراوە بە فەڕەنسا و کۆتایی ساڵ بە زمانی فەڕەنسیش بڵاودەبێتەوە.

چیرۆکی ئەم کتێبە بوو بە جێگای باس بەهۆی ئەو بابەتانەی لە ناوەڕۆکەکەیدا کە باس لە کچێکی کورد دەکات کە لەشاری سلێمانی لەدایك دەبێت و تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی و کلتوری فەرهەنگی دەبێت.

 

Image result for sara omar

 

ئەم کتێبە بە فەرمی و بۆ چەند جارێك خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە و سارا عومەریش چەند جارێك لە ڕۆژنامەکاندا بەراورد کراوە بە چەند کەسایەتییەکی ناوداری مێژوو وەك ئێلێنا فێرانی و خالید حوسێنی، کارین بلیکسن و ئان کاسرین  ڕیبنتسکی و هتد.

 

دیارترین ئەو خەڵاتانەی وەریگرتووە لە بوارە جیاوازەکاندا:

- Freedom of Speach Award 2018  ئازادی دەربڕین

-Reader's Book Award 2018  خوێنەرانی کتێب

-Victor Award 2018  خەڵاتی جورئەت

- Artbeat Award 2018, Danmarks kulturformidlingspris  خەڵاتی توانا و بەهێزی

-Author of the month March 2018(Plusbog)  خەڵاتی نوسەری مانگانە، دووجار

- Erik Hoffmeyer's Travel Grant خەڵاتی بەتواناترین خانم

- Laurens Bogtman Fond خەڵاتی کۆلێژی یاسا بۆ پشتگیری لە ئەدەبیات، هەروەها چەند خەڵاتێکی دیکە

 

سارا عومەر ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایكبووە و لە کۆتایی نەوەدەکاندا کوردستانی بەجێهێشتووە و لەساڵی ٢٠٠١ەوە لە دانیمارك دەژی، لە زانکۆی ئارهۆس بەشی پارێزەری خوێندووە و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان هەیە و ئێستاش خوێندکاری ماستەرم لە زانستە سیاسییەکاندا.


f.q