بزانە لەنێو تابوتەكەی میسر چی دۆزراوەتەوە ؟؟

هەینی, 20 تەمموز 2018 17:47

 

 

چەند رۆژ لەمەوبەر لەمیسر تابوتێك دۆزرابوویەوە، لێكدانەوەی جۆراو جۆر بۆ ئەو تابوتە كرابوو، تەنانەت وا مەزندە دەكرا كە ئەوە تەرمی ئەسكەندەری گەورەی تێدابێت، بەڵام وا دەرنەچوو.

وەزارەتی شوێنەواری میسر رایگەیاند، تابوتەكەیان پشكنیوە، بۆیان دەركەوتووە كە تەرمی كەسێكی ئاسایی تێدا بووە، بەڵام هی هیچ كەسایەتییەك نەبووە.

لەلایەن خۆیەوە (موستەفا وەزیری) سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای شوێنەوار بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، لەنێو تابوتە دۆزراوەكەی شاری ئەسكەندەرییە كەسێك ئەسپەردە كراوە، بەڵام لە پاڵ ئەویش سێ‌ كەسی تریشی تێدایە، كێشی تابوتەكەش نزیكەی (30) تۆن دەبێت، ئەوەی گومانیش دەبرا كە هی (ئەسكەندەری گەورە) بێت، وا دەرنەچوو.

ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، ئەوان لەبەر سێ‌ هۆكار گومانیان وایە كە تەرمی بەرپرسێكی ئەو سەردەمەی تێدا نییە، یەكەمیان : هیچ ئاماژەو نیشانەیەكی لەسەرنییە، دووەم : هیچ ئاماژەو نیشانەیەكی لەسەر نییە، سێیەمیش تابوتەكە هی بەرپرسەكان نییە، بەڵكو زۆر سادەیە.

لەبارەی قورسی تابوتەكەش، وەزیری رایگەیاندووە : پێدەچێت ئەو نێژراوە لە كەسە سەرمایەدارو زەنگینەكانی میسر بووبێت، بەڵام لەكاتێكی لەناكاوو بەپەلە نێژرابێت.

 

 

 

ئـ . كـ