چۆنییەتی پاككردنەوەی جلشۆری ئۆتۆماتیك بزانن !!

شەممە, 21 تەمموز 2018 06:27

 

 

خاوێنكردنەوەی هەموو ئامێرێكی ئۆتۆماتیك كە بۆ پاككردنەوەی كەلوپەلەكان و پێداویستیەكان بەكاریدەهێنیت، گرنگە هەمیشە بەڕێگەو شێوازی تایبەت خاوێن بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆكارێك بۆ كۆبوونەوەی بەكتریاو میكرۆب و هەمیشە خاوێن بێت و كاریگەری تەندروستی نەبێت.

باشترین ڕێگە بۆ خاوێنكردنەوەی ئامێری جلشۆری ئۆتۆماتیكی، بەكارهێنانی سێ پێكهاتەیە لە چێشتخانە (2 كوپ سركە، ¼ كوپ بیكاربۆناتی سۆدیۆم، ¼ كوپ ئاو).

سەرەتا بیكاربۆناتی سۆدیۆم و سۆدیۆم و ئاوەكە تێكەڵ بكە، بیخەرە ناو ئامێرەكەوە لەڕێگەی شوێنی دەرمانی پاككردنەوەوە، دواتر سركەكە بخەرە ناو شوێنی جلەكان و دایبگیرسێنە، پاش چەند سوڕانەوەیەك بیوەستێنە.

بەپێی هەواڵێكی كەی تی ڤی، دەبینیت بە باشترین شێوە خاوێن دەبێتەوەو ئەم كردارە پێویستە مانگانە جارێك ئەنجامبدەیت لەپێناو تەندروستیت.

 

 

 

ئـ . كـ