ئەنگوستیلەیەكی سەردەمی رۆمانەكان دۆزرایەوە

چوار شەممە, 08 ئاب 2018 06:58

 

 

لە ناوچەی سۆمەرست لە ئەمریكا پیاوێكی لێكۆڵەر توانی ئەنگوستیلەیەكی كۆنی ڕۆمانی بدۆزێتەوە كە مێژووەكەی بۆ (1800) ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

لە هەواڵێكی ماڵپەری (لوبنان 24) هاتووە، (جەیسن ماسی) (45) ساڵ بە هاوكاری سەربازێك كاتێك بۆ لێكۆڵینەوە لەشتە نامۆكانی ژێر زەوی خەریكی گەڕان بوو، ئەنگوستیلەیەكی كۆنی لە ڕێگەی ئامێری دۆزینەوەی ئاسنی ژێر زەوی دۆزییەوە، كە هیچ زیانێكی بەرنەكەوتبوو وەك ئەنگوستیلەیەكی تازە دەردەكەوت.

ئەم ئەنگوستیلەیە لە زێڕی عەیار (24) ە، بریارە (50%) داهاتی ئەو ئەنگوستیلەیە لەلایەن مۆزەخانەی بەریتانیاوە لە مافی دۆزینەوەی بەم دوو كەسە بدرێت، گومان دەكرێت ئەو شوێنەی ئەنگوستیلەكەی لێ دۆزراوەتەوە، ڕۆژێك لە ڕۆژان ماڵی ئەو كەسە ئیماندارە بووبێت كە وێنەی لەسەر ئەنگوستیلەكە نەخشێنراوە.

جێگەی باسە تاكو ئێستا‌ لە مێژوودا تواندراوە تەنیا (60) پارچە كەلەپووری ڕۆمانییەكان لەو شێوەیە بدۆزرێتەوەو پارێزگاری لێ بكرێت.

 

 

ئـ . كـ