هاوسەری مامۆستا هەژاری شاعیر كۆچی دوایی كرد

هەینی, 10 ئاب 2018 10:14

 

 

بەهۆی نەخۆشییەوە هاوسەری مامۆستا عەبدولرەحمان شەرەفكەندی ناسراو بە (هەژار موكریانی) شاعیر، نوسەرو وەرگێڕی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد.

(مەعسومە ئەحمەدی) ناسراو بە (گەلاوێژ) بەهۆی نەخۆشییەوەو لە تەمەنی (89) ساڵیدا، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كردووە.

مەعسوومە ئەحمەدی ساڵی (1929) لە گوندی نۆباری سەر بە شاری بۆكان لەدایكبووە.

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی هەژارو خاتوو مەعسوومە چوار كوڕە بەناوەكانی (شێركۆ، خانی، موستەفاو زاگرۆس).

 

 

ئـ . كـ