كاتی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌م ساڵ ڕاگه‌یه‌ندرا

سێ شەممە, 14 ئاب 2018 13:11

ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە کەش و هەوا وادەی یەکەم باران بارینی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.ماڵپەڕی ئەکواوێزەر کە ڕۆژانە کەش و هەوای شارەکانی جیهان دەخاتەڕوو ئاشکرایکردووە لە مانگی ئاب و ئەلولدا باران نابارێت، بەڵام لە مانگی ئەیلولدا پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٥ دادەبەزێت.هەر بە گوێرەی زانیارییەکان و پێشبینییەکانی ئەو ماڵپەڕە ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر یەکەم ڕۆژی باران بارین دەبێت لە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بۆ خوار  ٢٣ پلە دادەبەزێت.


F.Q