بزانه‌ بۆچی ئاژه‌ڵ له‌كاتی سه‌ربرین نابێت به‌ته‌واوی سه‌ری له‌لاشه‌ی جیابكرێته‌وه‌

شەممە, 18 ئاب 2018 11:15

بۆچی پێغەمبەری سەروەرمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت نەهی کردووە لەوەی کە ئاژەڵ لەکاتی سەربڕینیدا سەری بەتەواوی لە لاشەی جیابکرێتەوە. ؟؟
فەرموون لەگەڵ وەڵامەکەی:
چوونكە (پاک و بێگەردیی بۆ خوا)
ئەگەر تۆ وات کرد و ڕاستەوخۆ سەری ئاژەڵەکەت بەیەکجار جیاکردەوە لەوکاتەدا پەیوەندی نێوان دڵ و مێشكی دەپچڕێت کە لەمێشکەوە ئاماژە دەنێررێت بۆ دڵ کە تەواوی خوێنی ناو جەستە پاڵ بنێت بۆدەرەوەی لاشەکەی.


زاناکان بەر لە20 ساڵ دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆیان دەرکەوتووە کە ئەگەر سەری ئاژەڵەکە بەتەواوی ببڕیت ئەوا لەم حاڵەتەدا ئەو خوێنەی کەلە لاشەی سەربڕەراوەکەوە دەردەچێت چارەکێكی ئەو خوێنەیە کە لەناو لاشەی هەیە!.


بەڵام ئەگەر تەنها لە قور قوراگەیەوە سەرت بڕی و پشتە ملیت هێشتەوە ئەوا بەبەردەوامی مێشكی ئاژەڵەکە ئاماژە دەنێرێت بۆدڵی بۆئەوەی خوێنی زیاتر پاڵ بنێتە دەرەوی لاشەکەی وەبەم کارەش لاشەی سەربڕاوەکە پاک دەبێتەوە و لەکاتی کەوڵ كردن و کوڵاندنیشیدا کۆشتەکەی بەپاکی دەردەچێت !
سوپاسی خوا دەکەین لەسەر نیعمەتەکانی ئیمان و ئیسلام.

 

وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌رێز (عثمان علی)