سپرایەك جل ئوتو دەكات

چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 05:59

 

 

لە پێشهاتێكی تازەدا سپرەیەكی تایبەتی قوتابیان هاتۆتە بازاڕ كە جلە ناڕێك و پێك و لۆچەكانیان ئوتوو بكەن.

رۆژنامەی دەیلی مێل بڵاویكردۆتەوە، بەم دواییانە سپرەیەكی تایبەتی بە قوتابیان هاتۆتە بازاڕەكان كە دەرفەتی ئوتوو كردن و شوشتنی جلەكانیانیان نییە.

سپرەی وشك شۆری دوو هەفتەی ڕابردوو هاتۆتە بازاڕو كۆمپانیای بەرهەم هێنەری ئەو بەرهەمە رایگەیاندووە، ئەو سپرەیە لۆچی جلەكان لەناو دەبات و ڕواڵەتەكەی خاوێن دەكاتەوەو ئوتووی دەكات.

ئەو سپرەیە بۆ ئەو گەنجانە بەرهەم هاتووە كە جلی زۆری ناڕێكو پێك و نەشۆردراوی زۆریان لە ژوورەكەیاندا هەیە، كۆمپانیای بەرهەم هێنەری ئەو سپرەیە چەند جۆری تر لە ئەو سپرەیەی تایبەت بە جلە جین و ناسكەكانیشی بەرهەم هێناوە.

لە ئەو سپرەییەدا لە تەكنۆلۆژیای سەخت كردنەوەی ملوكوولەكانی قوماش بۆ رێكوپێك كردنەوەی جلەكان كەڵك وەرگیراوە.

 

 

ئـ . كـ