یەكەم تەكسی ئاسمانی لە بەریتانیا تاقیكرایەوە

چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 06:30

 

 

یەكەم تەكسی ئاسمانی بەریتانی تاقیكرایەوە، ئەو ئامێرە هاتوچۆیە كە ڕواڵەتێكی وەكوو كۆپتەری هەیە دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج خولەك بەخێرایی (80) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا گەشت بكات.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردۆتەوە، (ستارت ئێپی) لەشاری بریستۆل بە سەركەوتووانە یەكەم تاكسی ئاسمانی لە بەریتانیا بەرهەم هێناوەو تاقیشی كردۆتەوە، ئەو ئامێرە هاتوچۆیە بە شێوەی ڕاست لە زەوی هەڵدەستێتەوەو دەنیشێتەوە.

بەرهەم هێنان و گەشتی ئەو ئامێرە خاڵێكی وەرچەرخان لە پیشەی تاكسییە ئاسمانییەكان دێتە ئەژمار.

ستارت ئاپە ئامێرێكی هاتوچۆی ئاسمانی بەرهەم هێناوە كە گازی گوڵخانەیی بڵاو ناكاتەوەو هاوكات دەتوانێت وەڵامدەری پێداویستی پیشەی هاتوچۆش بێت.

ئەو كۆمپانیا دەیەوێت گەشتە خۆڕاییەكان و خزمەتگوزاری تاكسی ئاسمانی پێشكەش بكات، ئەو ستارت ئاپە دەیەوێت خزمەتگوزاری خۆی تاكو ساڵی (2022) دەست پێبكات.

 

 

ئـ . كـ