خواردنەوەی ڕۆژانەی شیرو بەرهەمەكانی تەندروستی دڵ دەپارێزێت

چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 12:12

بەپێچەوانەی ئەو ڕایەی كە پێشتر دەوترا خواردنەوەی شیرو بەرهەمەكانی مەترسی هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ لێكۆڵینەوەیەكی نوێی دەیسەلمێنێت كە تەندروستی دڵ دەپارێزێت.


ڕۆژنامەی "المیرور" ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە" بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ سەلمێنراوە كە خواردنەوەی رۆژانەی شیرو ماست و پەنیرو بەرهەمەكانی دیكە تەندروستی دڵ دەپارێزێت"


بەپێی ئەولیكۆڵینەوەیەی كەشارەزایانی زانكۆی ماكماستر لە كەندا لەسەر 130 هەزار كەس كردویانە دەركەوتوە ئەو كەسانەی كە سێ لەبەرهەمەكانی شیر لە ڕۆژێكدا دەخۆنەوە ئەوە ئەو كەسانە زۆربەكەمی توشی جەڵتەی دڵ و مێشك دەبنەوە .


هەربۆیە دكتۆرەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە ڕۆژانە بەلای كەمەوە 2تا4 لەبەرهەمەكانی شیر لەژمەكانی خواردندا بخۆن بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی كەبێ چەورین یان بەرێژەیەكی زۆر كەم چەوریان تێدایە.


أ.س