ڤایرۆسێك بۆتە هۆی مردنی ژمارەیەك شێری ئاسیاوی

دوو شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2018 06:11

 

 

گەورە دامەزراوەی توێژینەوەی پزیشكی زیندەوەران داوای لە حكومەتی هیندستان كرد بۆ ڕزگاركردنی شێری جۆری ئاسیایی هەنگاوی دەستبەجێ بنێت، دوای ئەوەی (23) لەم جۆرە شێرە مەترسی نەمانیان لەسەرە لە (3) هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسێكی بێ ‌وێنەوە گیانیان لەدەستداو بەرپرسان لەهەوڵدان بۆ ڕێگریكردن لەو دۆخە.

ئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشكی هیندستان لە بڵاوكراوەیەكیدا دەڵێت، دەسەڵات گەیشتۆتە ئەوە دەرەنجامەی (5) لەشێرەكانی دوا جۆرن لە دارستانەكانی (جیر) لە ڕۆژئاوای هیندستان دەژین، بەهۆی ڤایرۆسی نەخۆشی سیلی سەگەوە گیانیان لەدەستداوەو ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە.

(دی تی فاسافادا) بەرپرسی پاسەوانانی دارستانەكانی ناوچەكە ووتی : بەلایەنی ‌كەمەوە (33) لەو شێرانە جیاكراونەتەوەو پشكنینیان بۆ دەكرێت، بۆ دڵنیابوون لەوەی تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون.

ئەنجوومەنی توێژینەوەی پزیشكی هیندستان ووتی: وەك دەست پێشخەرییەك بۆ هەر ئەگەرێك، (300) دەرمانی شرینقەی دژە ڤایرۆسیان لە ئەمریكا بۆ كووتانی شێرەكان هاوردە كردووە.

هەروەها ئەنجوومەنەكە بۆ ڕێگریكردن لەناوچوونی شێرەكان ئامۆژگاریدا بەوەی، پێویستە بەسەر (2) یان (3) ناوچەی پارێزراوی جیاوازدا دابەش بكرێن.

بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە دارستانەكانی سێرنجیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا لەساڵی (1994) دا بووە هۆی مردنی (30%) ی شێرەكان لەوێ.

 

 

ئـ . كـ