مشك هێرش دەكەنە سەر كتێبخانەیەك

چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 06:03

 

 

لەشارێكی ئەڵمانیا ژمارەیەكی زۆری مشك هێرش دەكەنە سەر كتێبخانەی زانكۆیەك و زیانێی زۆری پێدەگەیەنن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (دی دەبلیۆ) ی ئەڵمانی، كۆمەڵێك مشكی زۆر كە گومان براوە لەڕێگەی ئاوەڕۆوە هاتبن هێرشیان كردۆتە سەر كتێبخانەی زانكۆی (شتوتگارت) و زیانێكی زۆریان بەر ئەو كتێبانە گەیاندووە.

بەرپرسانی زانكۆی شتوتگارت دەڵێت، زیانی ئەو هێرشەی مشكەكان لەناوچوونی نزیكەی هەشت هەزار كتێب بووە، كە بە (200) هەزار یۆڕۆ دەخەمڵێندرێت.

هاوكات باسیشیان لەوەكردووە، كە هێرشەكی مشكەكان هیچ زیانێكی بەر كتێبە دەستنووس و دانسقەكان نەگەیاندووە.

 

 

ئـ . كـ