دوو ئەڵقە لەهەسارەی زوحەل نامێنن

چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 06:17

 

 

دۆزەرەوەی كاسینی بەر لەكۆتایی هاتنی ئەركەكانی چەند زانیارییەكی نوێ لە بارەی هەسارەی زوحەلەوە دەخاتە ڕوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دۆزەرەوەی كاسینی كە بەم دواییە ڕەوانەی بنكەی زەمینی ئاژانسی ناسای ئەمریكی كردووە، ماددەی ئەڵقە ناوەكییەكانی زوحەل بە خێرایی دەكەونە ناو بەرگە هەوای هەسارەكەوەو ئەمەش وا دەكات بەمزووانە دوو ئەڵقەی ناوەكی ئەو هەسارەیە نەمێنن.

لەمبارەیەوە (هنتەر وایت) لە پەیمانگەی توێژینەوەكان لە شاری (بلدەر)ی ئەمریكاوە وتی، دەركەوت كە ئەو ئەڵقانەی زوحەل لە كاتی كەوتنە ناو بەرگە هەواكەی ئەو هەسارەیە بارانێكی بە لێزمە ببارێنن، ئەوەش دەزانین كە سەهۆڵ و تۆزو تنۆكە ئاوەكان بە خێرایی دەجوڵێن، بە شێوەیەك زوحەل لە هەر چركەیەكدا نزیكەی (10 – 45) تۆن لە مادەی ئەڵقەكان لوش دەدات.

وتیشی، دۆزەرەوەی كاسینی دوا ساتەكانی ژیانی لە ناوچەیەكی تایبەتی بەرگە هەوای هەسارەكەدا بەسەر بردووە، بە شێوەیەك ئەو بارانە سەیرەی كە بریتییە لە تۆزو تنۆكی ئاو لە ئەڵقەكانەوە دەبارییە سەر هەسارەكە لەوەوە نزیك بووە.

پێشترو لە ساڵی (1980) دا دۆزەرەوەی ڤۆییجەر شوێنەواری ئەو بارانەی لە ئاوێزەی بەرگە هەوای هەسارەكەدا بینیووەو (كاسینی) ش جەختی لەوە كردۆتەوە بۆ زانایانی سەلـماندووە، كە ئەو بارانە بەردەوامە ئەڵقە نزیكەكانی هەسارەكە بەرهەمیان دێنن.

هینتەر وایت لە درێژەی قسەكانیدا وتویەتی، كاسینی ئەوەی ئاشكرا كردووە ماددە پێكهێنەرەكانی ئەڵقەكانی هەسارەكە هاوشێوەی ماددەی كلكدارەكانە، بەو پێیەی بریتییە لە ماددەی ئەندامی و ئۆكسجین و ئامۆنیاو دەچێتە ئەو كارلێكە ئاڵۆزانەوە لە كاتی بارینی (باران) بەسەر زوحەلدا.

بەپێی بابەتێكی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، وایت لە كۆتاییدا وتویەتی، ئەم شتانە هەمووی مانای وایە كە هەردوو بازنەی (سی دی) كە نزیكن لە هەسارەی زوحەلەوە بەم نزیكانە نامێنن.

 

 

 

ئـ . كـ