هەشتەمین پێشانگای كتێب لەشاری سنە كرایەوە

چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 06:47

 

هەشتەمین پێشانگای كتێبی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارێزگای كوردستان و بەشداری (157) خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لەشاری سنە كرایەوە.

چاڵاكییەكانی هەشتەمین پێشانگای كتێبی كوردستان لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا لەوانە پارێزگارو نوێنەری ڕێبەری لە كوردستان و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا فەرهەنگییەكان لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاكانی سنە دەستپێكردووە.

هەشتەمین خولی پێشانگای كتێبی كوردستان لە بەیانی و ئێوارە لەشاری سنە بۆ سەردانیكارانی كتێب كراوەیە.

خولەكانی پێشوو لە هەرێمی كوردستانەوە چەندین دەزگای خانەو دەزگای چاپ بەشداریان كردبوو، بەڵام ئەمساڵ لە وڵاتانی دیكەش بەشداری ئەم پێشانگایە دەكەن.

لە پێشانگاكە (230) بەش بە بەشداری (157) خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی دیاری ناوخۆیی كراوەتەوە لەنێویاندا (11) دەزگایان لە پارێزگای كوردستانەوە بەشداریان كردووە، (73) هەزارو (500) بابەت كتێب لە ماوەی (6) ڕۆژ لە پێشانگەكە بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت.

 

 

 

ئـ . كـ