چاوی ئەلیكترۆنی دروست دەكرێت، بزانن بۆ كێ‌ سوودی هەیە ؟؟

چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 05:39

 

 

كۆمەڵێك توێژەری زانكۆی مینیسوتا توانیان نزیك ببنەوە لە دروستكردنی چاوێكی دەستكردی سێرەهەندی، كە لە توانایدا هەیە ڕۆشنایی بۆ نابینایان بگێرێتەوەو هەروەها ئەوانەشی چاویان كزبوە یانیش نزیك بوونەتەوە لەوەی كە چاویان لەدەست بدەن دەتوانن سوود لەو چاوە دەسكردە ئەلیكترۆنییە ببینن.

(مایكل ماك) یەكێك لە مامۆستایانی بەشداربوو لە توێژینەوەكە ڕوونی كردەوە، كە ئەوان لە ئێستادا نزیك بوونەتەوە لەوەی كە بتوانن ئەو چاوە ئەلیكترۆنییە دابنێن بۆ ئەو كەسانەی كە نابینان و دەتوانن بە شێوەیەكی سێڕەهەندی ببینن.

چاوەكە كە بەشێوەیەكی ئەندازیاری و میكانیكی زۆر جوان و ڕێك دروستكراوە كەسی بەكارهێنەر كە بینایی چاوی لەدەستدابێت یاخوود نابینابێت دەتواندرێت بە هۆی نەشتەرگەرییەوە بۆی دابندرێت و بەوهۆیەشەوە ڕۆشنایی بۆ دەگەڕێتەوەو دەتوانێت ببینێت.

لەبابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتووە، كە ماك و گروپەكەی پێشتر توانییان گوێچكەی ئەلیكترۆنی دروست بكەن و بەهۆشییەوە بەهەزاران كەس سوود مەندبوون لێی، هەر بۆیە لە ئێستادا چاوەكەیان دروستكردوەو نزیك بوونەتەوە لە ئەنجامی كۆتایی، لە هەنگاوی دوومیشیاندا سەرقاڵی ئەوە كە ئەو چاوە ئەلیكترۆنییە لە شێوەی چاوێكی ئاسایی بچێنن و كەسی بەكارهێنەر بتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

 

 

 

ئـ . كـ