حەوت گۆڕستانی شوێنەواری دۆزرایەوە

یەک شەممە, 11 تشرینی دووەم 2018 06:20

 

 

لە وڵاتی میسر چەند گۆڕستانێكی شوێنەواری دۆزراوەتەوە، ئەوەش بۆ یەكەم جارە لەناوچەیەكی تر دۆزینەوەی شوێنەواری نوێ‌ ئاشكرا بكرێت.

وەزارەتی شوێنەواری میسر بڵاویكردۆتەوە، لەناوچەی سەقارەی شاری جیزە حەوت گۆڕی شوێنەواریان دۆزیوەتەوە، كە ژمارەیەكی زۆر لە پەیكەرەی ئاژەڵی نیگاری تێدابووە.

لەلایەن خۆیەوە (خالید عەنانی) وەزیری شوێنەواری میس رایگەیاندووە، سێ‌ گۆڕی شوێنەواری مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی میسری نوێ‌، پەیكەرەی ناو گۆڕستانەكەش نەخشیان لەسەر نییە، بەڵام چوار گۆڕستانەكەی تر هی سەردەمی كۆنن.

ناوبراو راشیگەیاندووە، گۆڕستانەكان دەگەڕێنەوە بۆ هەزارەی یەكەمی پێشی میلاد، یەكێك لەنیشانەكانیش ئەوەیە كە پەیكەرەی پشیلەیان لەتەك مردووەكانیان ناشتووە.

 

 

ئـ . كـ