نەهەنگێكی سەیر دۆزرایەوە !!

سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 06:15

 

 

 

زاناكان ڕایانگەیاند، نەهەنگێكی بەبەردووبوویان دۆزیوەتەوە (15) پێ درێژە (4.5) مەتر لەكاتێكدا ڕاوی نێچیرێكی كردوەو لەدەمیا ماوەتەوە بۆتە مایەی سەرسووڕمان، دەربارەی چۆنێتی پەرەسەندنی نەهەنگەكانی لەجۆرە لە ئەمرۆدا خۆراك دەخۆن.

توێژەرەوان دەڵێن، بەبەردبوەكانی لە ویلایەتی ئۆریگن دۆزراونەتەوە بۆ نەهەنگێك ناویان لێناوە (مایابالاینا ئینسپایتا) بەر لە (33) ملیۆن ساڵ ژیاوە، دانی نەبووە هەروەها ئەوەی ناسراوە با (بیلن) كە نەهەنگەكانی ئێستا لەدەمیاندا هەیەو بەكاری دێنن بۆ پاڵاوتنی ئاو گرتنی گیانلەبەرە ووردەكانی دەریا بۆ خواردن پێشتر نەیان بووە.

ئەو نەهەنگە بەبەردویان ناو ناوە (مایاباڵاینا) واتە نەهەنگی دایك، لەقۆناغی نێوانی پەرەسەندندایە لەنێوان نەهەنگەكانی ئێستا كە (بایلن) بەكاردێن و ڕەچەڵەكە كۆنەكانیان كە دانیان هەبووە بۆ گرتنی نێچیر.

زۆر لەمێژە زاناكان دەیانەوێت لە هەنگاوەكانی پەرەسەندنی نەهەنگی شین تێبگەن كە دەیان ملیۆن ساڵ پێشتر دانیان هەبووەو گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بۆ (بایلن).
زاناكان دەڵێن، بەبەردبوەكانی دۆزراونەتەوە دەردەخات ملیۆنەها ساڵ بەر لەئێستا نەهەنگ دانی لەدەستداوەو گۆڕاناكاری بەسەردا هاتووە.

 

 

 

ئـ . كـ