له زانكۆى لیۆناردۆ داڤینچى له فره‌نسا قوتابیه‌ك له‌به‌رده‌م گۆره‌پانی زانكۆكه ته‌قه له مامۆستاكه‌ى ده‌كات و ده‌یكوژێت.
كاتێك مامۆستاكه جۆن داولینگ له زانكۆكه هاتۆته ده‌ره‌وه تا نانى نیوه‌ڕۆ بخوات و له‌و كاته‌دا خوێندكاره‌كه هێرشى ده‌كاته سه‌ر و به چه‌قۆ له ملى ده‌دات.خوێندكاره‌كه هه‌وڵى ڕاكردن ده‌دات به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى زانكۆكه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
خوێندكاره‌كه له ته‌مه‌نى 37 ساڵیدایه و له سێپته‌مبه‌رى 2016دا له زانكۆكه وه‌رگیراوه به‌ڵام له مانگى ئابى 2017دا له زانكۆ ده‌ركراوه به پێى وته‌كانى به‌ڕێوبه‌رى زانكۆكه خوێندكاره‌كه له‌سه‌ره‌تادا ئاسایی ده‌وامى كردووه به‌ڵام له كۆتایی ساڵه‌كه‌دا تواناى تێپه‌ڕبوونى له وانه‌كانیدا نه‌بووه بۆیه له زانكۆ ده‌ركراوه.
مامۆستا كوژراوهكهبه ڕه‌گه‌ز ئێرله‌ندى بووه و له ته‌مه‌نى 66 ساڵیدا بووه ماوه‌ى 20 ساڵه له‌و زانكۆیه‌دا وانه ده‌ڵێته‌وه، هێشتا دیار نییه كه خوێندكاره‌كه بۆ تۆڵه‌ى له‌و مامۆستایه كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامه.
ر.ق