زانیاری لەبارەی بەشە تاریكەكەی مانگ وەردەگیرێت

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 05:49

 

 

ئاژانسی هەواڵی (شینخوا) دەڵێت، چین یەكەم سەتەلایتی بەرەو مانگ ناردووە بۆ نیشتنەوە لەسەر بەشی تاریكی ئەو هەسارەیە، لەهەنگاوێكدا بە خاڵێكی پرشنگدار لە ڕێگەی بەرنامەی ئاسمانی چیندا دەبینرێت.

ئاژانسی شینخوا دەڵێت، پیشبینی دەكرێت، بۆ یەكەم جار ئۆتۆمبێلی (چانگ ئە – 4) بەشێوەیەكی نەرموونیان لەسەر بەشی تاریكی مانگ دابەزێت، پێشتر سەتەلایت گەیشتوونەتە بەشی تاریكی مانگ، بەڵام هیچ كەڕەتێك دابەزینی ئۆتۆمبێلی تێدا نەبووە.

مانگ بەهەمان خێرایی زەوی بەدەوری خۆیی و زەویدا دەسوڕێتەوە، بۆیە هەمیشە دیوێكی لە زەوییەوە دیارەو دیوەكەیدی نادیارە.

پەرەسەندنی بەرنامەی ئاسمانی چین لەسەرەوەی ئەجندای ڕابەرانی چینە، سەرۆكی چین (شی چین بینگ) داوایكرد، وڵاتەكەی وەك هێزێك لەبواری ئاسمانیدا خۆی دامەزرێنێت.

شینخوا ووتیشی، مووشەكی جۆری (لۆنگ مارش 3) لەناوەندی هەڵدانی سەتەلایت (شتشانگ) لە باشووری ڕۆژئاوای چین بە سەتەلایت و ئۆتۆمبێلی دابەزێنە بەرەو مانگ هەڵدراوە.

شینخوا لە بەڕێوبەرایەتی ئاسمانی نیشتمانی چینەوە هەواڵەكەی گواستەوە، كە ئۆتۆمبێلی (چانگ ئە – 4) چاودێری ئاسمانی لەڕێگەی بێتەل و شەپۆڵ كووڕت و ئامێری ڕووپێوی تۆبۆگرافی و بۆ ڕووپێوی كردنی خاكی مانگ لەخۆ دەگرێت، بۆ دۆزینەوەی پێكهاتەی كانزاكان و پێوانەی تیشكی نیترۆنی و ئەتۆمەكان لەپێناو توێژینەوە لەسەر ژینگەی مانگ و دیوە تاریكەكەی.

چین هەوڵەدەدات بەڕووسیاو ئەمریكا بگاتەوە، بۆ ئەوەی بەهاتنی ساڵی (2030) ببێتە هێزێكی گەورە لە ئاسماندا، بەنیازیشە بنكەیەكی ئاسمانی سەرنشین تایبەت بەخۆی لەساڵی داهاتوودا دامەزرێنێت.

لەكاتێكدا چین دەڵێت، خواستەكانی ئاشتیە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا تۆمەتباری دەكات بە ئەنجامدانی چاڵاكی بەئامانجی ڕێگریكردن لەوڵاتانی‌ دیكە لە بەكارهێنانی ئامێرەكانی ئاسمان لەكاتێكدا قەیران دەكەوێتەوە.

 

 

ئـ . كـ