گۆرێلا ساختەكاری دەكات

10/12/2018 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئینگڵتەرا لەكاتێكدا تاقیكردنەوە لەسەر گۆرێلا كراوە بۆ چارەسەری هەندێك مەتەڵ، هەندێك تایبەتمەندی دەرخستووە لە خەسڵەتەكانی مرۆڤ نزیكە.

ئامێرێك لەسەر دیوار بۆ گۆرێلاكان دانراوە، ئامانجی ئاراستەكردنی بستەیە بەڕێرەوێكدا چەند ڕێگریەكی هەیەو تەنها دارێكی بۆ داندراوە تا لەڕێگەی چەند كوونێكەوە ئەو دەنگە بستەیە ئاڕاستەكات و لەكۆتییدا بگاتە ئەو جێگەیەی دەتوانێت بەدەست دەریكات و بیخوات.

بەڵام هەندێك لە گۆرێلاكان ڕێگەی ساختەكاریان بەكارهێناوە بۆ زووتر بەدەستهێنانی دەنكە بستەكان.

دكتۆر (فای كلارك) لە باخچەی ئاژەڵانی (بریستۆل گاردنەر) بەرۆیتەرزی ووتوە، هەندێك ڕەفتاری سەرسووڕهێنەرمان بینی لەساختكاری، گۆرێلاكان دەمیان دەنا بە كوونەكانەوەو دەنكە بستەكانیان هەڵدەمژی تا دەگەشتە دەمیان، ئەمەش ئەوە دەردەخات زۆر بەتوانان لەدۆزینەوەی ڕێگەی خێراترو ئاسانتر بۆ بەدەستهێنانی خواردن.

دەشڵێت، مەبەست لەم تاقیكردنەوەیە هێنانەكایەی ئاستێكی دەروونی خۆش بوو بۆ گۆرێلاكان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوونیان لەبەكارهێنانی ئەو ڕێگەیەی بۆیان دانراوە تا وەك گەمەیەك چێژی لێوەر بگرن.

توێژەران دەڵێن، بەهیوان بتوانن بۆ داهاتوو ڕێگەی گوونجاوتر بدۆزنەوە گۆرێلا نەتوانێت ساختەكاری تێدابكات و دەشبێت بیر لە باری دەروونی و جەستەیی ئەو گیان لەبەرانە بكرێتەوە، دەشڵێن بینین و بیستن و بیركردنەوەیان دەبێت بەهەند وەرگیرێت.

 

 

ئـ . كـ