بەوێنە ببینن ... بەشێكی قەڵای هەولێر دادەڕووخێت

11/12/2018 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لەئاكامی باران بارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە قەڵای هەولێر تووشی زیان دەبێت و دادەڕووخێت.

قەڵای هەولێر كە ئێستا لە ژێر هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوەدایە، بەهۆی باران بارینەوە یەكێك لەخانووی سەر لێوارەكانی دەرەوەی تووشی داڕووخان هات، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

قەڵای هەولێر بەرزییەكەی (26) مەترەو یەكێكە لە لانكە كۆنەكانی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی و مێژووییەكی دێرینی هەیەو بەدرێژایی مێژوو ئاوەدان بووە.

 

 

ئـ . كـ