قەلعاوی كۆچی دوایی كرد

سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2018 05:49

 

 

یەكێك لەهونەرمەندە كۆنەكانی میسر بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (79) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سەندیكای هونەرمەندانی میسر بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ (مەحمود قەلعاوی) هونەرمەندی كۆمیدیاو ئەكتەری سینەمایی میسری لەتەمەنی (79) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردو ئەمڕۆش لەمەراسیمێكدا ئەسپەردەی خاك دەكرێت.

قەلعاوی لە ساڵی (1939) لەدایك بووە، بڕوانامەی لیسانسی لەماف هەبووە، ناوبراو كوڕی هونەرمەند (عەبدولحەلیم قەلعاوی) و برای (ئیحسان قەلعاوی) یە.

ناوبراو بەدرێژایی تەمەنی بەشداری لەزۆرێك لەكارەكانی كۆمیدیاو هونەری كردووەو كەسێكی ناودار بووە لەمێژووی تەلەفزیۆنی میسری.

 

 

ئـ . كـ