بەتەمەنترین ئافرەتی ئێران كۆچی دوایی كرد

12/12/2018 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سەرچاوە تەندروستییەكانی ئێران رایانگەیاند، لە لوڕستان پیرترین ژن لە تەمەنی (125) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

(ڕەزا ڕۆستەمی) یەكێك لە بەرپرسانی ئێران لەناوچەی لورستان رایگەیاندووە، پیرترین ژنی ئێرانی لە تەمەنی (125) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

جێگەی ئاماژەیە، كە خاتوو (گوڵی پاپی) بە تەمەنترین ژنی ئێرانی بوو كە لە ناوەندی یارمەتی سدیق دەژیا.

ئەو وتیشی، خاتوو گوڵی پاپی لە ساڵی (2013) لەم ناوندە بووەو لەگەڵ بەساڵا چووەكانی دیكەی لوڕستان ژیاوەو لەم ماوەیە ڕێزو حورمەتی خەڵكی ناوچەكەی بەلای خۆیدا ڕاكێشابوو.

ڕۆستەمی ئاماژەی بەوەداوە: كە بەپێی ئەو ڕۆژەی لە ناسنامەكەی خاتوو گوڵی نووسراوە ئەو لە دایك بووی ساڵی (1893) یەو لە گوندی لۆبانی سۆفلا لە شاری دووڕوودی لوڕستان.

جێگری ناوەندی یارمەتی سدیق لە لوڕستان وتی: خوالێخۆش بوو (گولی پاپی) منداڵی (شێخ عەلی) بووەو پێنج بەرەو وەچەی خۆی دیوە.

 

 

ئـ . كـ