هیندستان بەدەست پیسی كەش و هەواوە دەناڵێنن

15/12/2018 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەپێی ئامارێكی ڕاست و دروست زۆربەی شارەكانی وڵاتی هیندستان ئاوو هەواكەیان پیسن، ئەو پیسیەش كاریگەری خراپی لەسەر زۆربەی زۆری دانیشتوان جێهێشتووە، تەنانەت بەپێی ئاماری ساڵی (2017) پتر لە ملیۆنێك كەس بەهۆی پیس بوونی ئاوو هەواوە كەوتوونەتە نەخۆشخانەكان و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە لە كاتێكدا ئێستا وڵاتی هیندستان بۆتە جێگەیەكی یەكجار لەبارو گونجاو بۆ چارەسەركردنی زۆربەی زۆری نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان و بەو هۆیەوە خەڵكی لە هەموو دنیاوە ڕوویان تێ دەكەن، بۆیە دەبێ لەو ڕووەوە بایەخ و گرنگی بە تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشیان بدەن.

 

 

ئـ . كـ