ڤیستیڤاڵی شانۆی هەولێر كۆتاییهات

شەممە, 15 کانونی یەکەم 2018 06:52

 

 

لەمەراسیمێكدا كۆتا ڕۆژی پێنجەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرو گروپەكانی بەشداربوو، شانۆكاران و هونەرمەندان بەڕێوەچوو، دوای وتاری سەرۆكی ڤیستیڤاڵ و وتاری جێگری پارێزگاری هەولێر، لێژنەی دادوەری بڕیاری كۆتایی خۆیان خوێندەوە لەكۆی هەشت نمایشی شانۆیی، خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ و كوڕ‌، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر‌، خەڵاتی دادوەرانی‌ ڕاگەیاند:

1. خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ لە نمایشی شانۆیی فلانە بۆ شانۆكار (ئاڵا نەجم) كەلەبەغداوە بەشداربوون.
2. خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ نمایشی ‌شانۆیی لەچاوەڕوانی گۆدۆدا كە لە ئەڵمانیاوە بەشداربوون.
3. خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ كریستۆف نیكس بۆ شانۆیی لەچاوەڕوانی گۆدۆدا.
4. خەڵاتی لێژنەی دادوەران بۆ نمایشی شانۆیی ئەدرینالین بۆ خاتوونی شانۆكار (ئەسما موستەفا) بوو.

 

 

ئـ . كـ