گلێنەی چاوی ئاژەڵان وەكو یەك نییە !!!

16/12/2018 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زانایان پێیانوایە دەتوانرێت لە ڕێگەی گلێنەی چاوی ئاژەڵەوە ئەوە دەستنیشان بكرێت كە ئاخۆ ئەم ئاژەڵە ڕاوچییە یاخود نێچیرە ؟؟

بە شێوەیەكی گشتی زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی كە دەبنە نێچیر خاوەن گلێنەیەكی چاوی ئاسۆیین و بەزۆریش چاوەكانیان كەوتۆتە لایەكانی سەریان بەمەش دەتوانن بە گۆشەی (360) پلە ببین و هەستیارتربن بۆ دۆزینەوەو بینینی ئاژەڵە دڕندەكانی دی، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی كە ڕاوكەرن خاوەن گلێنەی چاوی ستونین ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات كە لە نزیكەوە نێچیرەكانیان بیبین و هەروەها بەوردی چاودێری جووڵەیان بكەن، زۆربەی ئاژەڵە ڕاوكەرەكان چاوەكانیان بە تەنیشت یەكەوەیە.

ئەم دیاردەیە لەناو باڵندەكاندا نابینرێت، چونكە زۆربەیان خاوەن گلێنەی چاوی وەك مرۆڤن واتە (بازنەیی) ن، چونكە كاتێك لە ئاسماندا دەفڕن پێوستیان بە گۆشەیەكی فراوان و جێگیر هەیە بۆ بینینی شتەكان.

 

 

ئـ . كـ