كورتە فیلمێكی كوردی دوو خەڵات بەیەكەوە دەباتەوە

16/12/2018 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كورتە فیلمی فرمێسك لە دەرهێنانی (مەریەم پیربەند) لە دوو ڤیستیڤاڵی وڵاتی ئەندۆنیسیا خەڵات كرا.

كورتە فیلمی (فرمێسك) لە دەرهێنانی (مەریەم پیربەند) خەڵاتی باشترین كورتە فیلم لە بەشی نێودەوڵەتی (بۆربودار) و خەڵاتی لێهاتووترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی لە ڤیستیڤاڵی (بالی) بردەوە كە هەر دووكیان لە وڵاتی ئەندۆنیسیا بەڕێوەچوو.

ئەم فیلمە ڕەوایەتی كچێكی كوردە لە هەرێمی كوردستان كە دوای هێرشی چەكدارەكانی داعش بۆ سەر گوندەكەیان تووشی كێشە بووەو ژیانی ئاسایی تێك چووە.

ئەم كورتە فیلمە بە هاوبەشی لەلایەن ئێران و ئەمریكاوە ساز بووەو‌ ئەكتەرانی وەك (ناز براڤۆ، مەریەم شێخ مامۆندی، لەیلا میرو ڕامین مەدەنی) تێیدا ڕۆڵیان گێڕاوە.

شایانی باسە كە كورتە فیلمی فرمێسك پێشتریش لە دوو ڤیستیڤاڵی ئەمریكا خەڵاتی وەرگرتبوو.

 

 

ئـ . كـ