نووسەرێكی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد

17/12/2018 - 08:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

نووسەرو رۆژنامەنووسی باشووری كوردستان، (موستەفا ساڵح كەریم) لە تەمەنی (85) ساڵیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

(موستەفا ساڵح كەریم) لەدایكبووی ساڵی (1933) ی شاری سلێمانیەو بەشداری لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی باشوری كوردستان كردووە.

لەبواری پەروەردەدا ماوەی (32) ساڵ مامۆستاو بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بووە.

لەساڵی (1970 – 1974) لە چوار كۆنفراسدا چوار جار بەسكرتێری لقی سلێمانی یەكێتی نووسەران هەڵبژێردراوەو ساڵی (1978) دوای گەڕانەوەی لە ڕوومادی بەسەرۆكی لق هەڵبژێراوە.

(موستەفا ساڵح كەریم) لە بواری ئەدەبیدا، خاوەنی نزیكەی (10) كتێبی ئەدەبییە بە زمانی كوردی و عەرەبی، كە بەشێكیان كۆمەڵە چیرۆكن.

دوێنێ‌ لە شاری سلێمانی، بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (85) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 

 

ئـ . كـ