سەتەلایتی ناسا (ڤۆیجەر2) 41 ساڵە لە بۆشایی ئاسماندایە

دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018 06:04

 

 

زاناكانی بەرێوبەرایەتی فڕین و واڵایی ئەمریكا (ناسا) ڕایانگەیاند، سەتەلایتی (ڤۆیجەر2) كە لە ساڵی (1977) دا بۆ ئاسمان نێردرا بۆ ئەركێك بۆ ماوەی (5) ساڵ، بوو بە دووەم سەتەلایتی دەستكردی مرۆڤ دەچێتە نێوان ئەستێرەكان و بەردەوام دەبێت لە گەشتەكەی لەدووری ملیارەها كیلۆمەتر لەزەوییەوە.

ناسا لە بڵاوكراوەیەكیدا ووتی، ئامارو داتاكانی كۆیان كردۆتەوە، لەڕێگەی ئامێرەكانی (ڤۆیجەر2) ەوە دەردەخات لە ڕۆژی (5/11) ی ڕابردوودا لەبەشی دەرەوەی بەرگی خۆر تێپەڕیوە، ئەوەی بریتیە لە قەڵغانێكی پارێزگاری، لە وردیلەو هێڵی مەگناتیكی بەدەوری خۆردا هەیە.

ئەو جێگەیەی سەتەلایتەكە لێوەی تێپەڕیوە لە گەشتەكەیدا دوای بڕینی زیاتر لە (18) ملیار كیلۆمەتر دوور لە زەوییەوە، ناوچەیەكە لەوێ شەپۆڵە گەرماكانی خۆر بەر مادەكانی لەنێوان ئەستێرەكانی واڵاییدا هەیە دەكەون.

(ئا ستۆن) زانای بەشدار لە پرۆژەی ڤۆیجەر، لە پەیمانگەی كالیفۆرنیا بۆ تەكنیكی (كالتك) بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگایەند، لەم سەروەختەدا خۆر لە گەشتی (ڤۆیجەر2) دا گرنگە كە (41) ساڵ لەمەوبەر دەستی پێكرد بۆ پشكنینی ئەستێرەكان و بەرگی خۆرو لەئێستادا دەچێتە نێوان ئەستێرەكانەوە.

سەتەلایتی (ڤۆیجەر2) لە ساڵی (1977) دا (16) ڕۆژ بەر لەسەتەلایتی (ڤۆیجەر1) بۆ ئاسمان هەڵدرا، بڕیاربوو هەردوو ئەركیان بۆ (5) ساڵ بێت، بۆ توێژینەوە لەسەر هەردوو هەسارەی (كەیوان – ساتۆرن) و ( بیرجس – جووپیتێر).

بەڵام دوای كۆتایی ئەركەكەیان ڕێگەیان پێدرا هەردوو سەتەلایەكە توێژینەوە لەسەر هەسارەی (نیپتۆن) و (ئۆرانۆس) بكەن، دوو گەورە هەسارەی كۆمەڵەی خۆر.

هەدوو سەتەلایتەكە ڕیكۆردەری دەنگ لەخۆ دەگرن لەسەر قەوانێكی مس زاخاو بەئاڵتوون، وێنەو دەنگی پیشوازیكردنی بەچەند زمانێكی زەوی لەسەر تۆمار كراوە، بەئامانجی پەیوەندی كردن لەئەگەری بوونی بوونەوەرەكانی ئاسمان ئەگەر لەئاسماندا هاتوو بە سەتەلایتەكان گەشتن.

 

 

ئـ . كـ